حکومەتی هەرێم داوایەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات
خەڵک بەرەو خۆپارێزیی هان بدەن
K24 – ههولێر:
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە کەناڵەکان دەکەین پابەند بن و خەڵک بۆ خۆپارێزیی هانبدەن و خەڵک نەترسێنن بە داتا و زانیاری نادروست.
راشیگەیاند، دەبێت میدیاکان بە ئاراستەی خزمەتی خەڵک و ئاسایشی تەندروستی و نەتەوەیی کاربکەن.
هەرووەها، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ هەموو میدیاکان کۆبووینەوە و دەبێت هەموو پێکەوە بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە ببینەوە.
راشیگەیاند، داوا دەکەین خەڵک دەکەین پابەند بن بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی چونکە تەنها پابەندبوون بە رێنماییەکان دەمانپارێزیت و دەبێت خەڵک نەیەنە دەرەوە.