سەرۆک بارزانی: رێککەوتنامەی11ـی ئادار بەهۆی قوربانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بوو

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئادارە.

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "پەنجا ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا تێدەپەڕێت. رێككەوتننامەی یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. خۆڕاگریی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵك، رژێمی ناچار كرد بۆ یەكەم جار مافەكانی گەلەكەمان بە رەسمی بناسێت".