وادەی کردنەوەی تونێلی پیرمام راگەیەندرا
بە فەرمی راگەیەندرا
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بەرووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.
بڕیاروابوو ئەو تونێلە چەند ساڵێک لەمەوبەر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و جەنگی دژ بە داعش، کارەکانی دواکەوت.
لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا رێگا و بانەکانی هەرێمی کوردستان نۆژەنبکرێنەوە و لەو چوارچێوەیە، تەواوکردنی تونێلی پیرمام بڕیاری لەسەردرا.