تەندروستی گەرمیان راپۆرتی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند
ئەنجامی چەند پشکنینێکی راگەیاند
K24 – گەرمیان:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان راپۆرتى زانیاریی رۆژانه له باره‌ى چاودێریی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنورى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پشکنین و پێشهاتەکان بەمجۆرەی خوارەوەن:
- له 24 کاتژمێری رابردودا ھیچ هاووڵاتیەک له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه نەگهڕاوهتهوه.
- له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، دوو حاڵه‌تی گومان‌لێکراو داخل کراون، رێکاری پێویستیان بۆ گیراوەتەبەر و نمونەی پشکنینیان ئاراستەی تاقیگەی تایبەتمەند کراوە.
- له كەرهنتینهى كه‌لار له‌و ماوه‌یه‌دا (1) یه‌ك كه‌س داخل كراوه، (38) سی و ھەشت کەس پاش تەواوبونی ماوەی دیارییکراو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی پێویست کەرەنتینەکەیان بەجێھێشتوە، كۆی گشتى ئه‌وانه‌ى ئێستا له كەرهنتینهكهن (44) چل و چوار كه‌سن.
- له بازگه‌ى ده‌روازه‌ى گەرمیان به دیوی ناوچه‌كانى تری عێراق (كفری، زینانه، شێخله‌نگه‌ر و ساڵه‌ح ئاغا)، له 24 سه‌عاتى رابردودا پشكنینی ته‌ندروستى بۆ (3735) سێ هەزار و حەوتسەد و سی و پێنج كه‌س كراوه.