دانیشتووانی كەلار ئاگادار دەكرێنەوە

"پابەندی رێنماییەكان بن"

K24 – ھەولێر

لە راگەییەندراوێكدا قایمقامیەتی كەلار دانیشتووانی ناوچەكە و وتاربێژی مزگەوتەكان ئاگادار دەكاتەوە كە پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. راشیدەگەیەنێت، ھەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەڕووی یاسای دەكەنەوە.

 

دەقی راگەیەندراوی قایمقامیەتی كەلار:.

هاووڵاتیانی سنووری قەزای کەلار ئاگادار دەکەینەوە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە پابەندی ئەم ئاگاداریانە بن:-

1- ئاگاداری سەرجەم خاوەن کافتریا و نێرگەلەخانەکانی سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، کە بەشەوان لە نێو باخ و دەوروبەری کەلار، ئەوانەی گەنجان بۆ نێرگەلە کێشان کۆدەکەنەوە، ئەمشەو ليژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری لیژنەی ئەمنی سەردانی کەلار و ساڵح ئاغا دەکەن هەرکەس دەستگیر بکەن رووبهڕووی دادگای دەکەنەوە .

2 -سەرجەم خاوەن پێداویستییەکانی پرسە ( تعزیە ) پێویستە لە ئێستاوە دوکاتەکانیان دابخن و هیچ پێداویستییەک بە هاووڵاتیان نەدەن، بە پێچەوانەی ئیجرائاتی یاساییان لە گەڵ دەکرێت.

3- هەموو مەلا و ئیمام و وتاربێژی مزگەوتەکان بەرپرسیار دەبن لە کردنەوەی مزگەوتەکان بۆ هەر هۆکارێک، ئەگەر پێش وەخت بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان ئاگادار نەکرابێتەوە.

4- داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە دەرمەچن و ئەم ماوەیە سەردانی کۆمەڵایەتی و شوێنە قەرەباڵغییەکان رابگرن.

 

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار

11ی مارسی 2020