مێرکڵ پێشبینییەکی مەترسیدار بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات
داوایەک لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ وەزیرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا رایگه‌یاند، پسپۆرانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن و پێشبینی ده‌كه‌ن 60% بۆ 70%ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان، مێركڵ بڕی ملیارێك یوریۆی دیكه‌ی بۆ بودجه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیادكرد.
راشیگه‌یاند، به‌هۆكاری نه‌بوونی هیچ پێكووته‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری تووشبوان، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه، خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له ئه‌ڵمانیا هه‌زار و 613 كه‌س تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن و دوو كه‌سیش له‌و وڵاته به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
Metro