کۆنسۆڵگەری چین 100 هەزار دەمامکی بەخشیە سلێمانی

باس لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کرا

K24 – هه‌ولێر:

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، وڵاتی چین لە رێگای سەرکۆنسوڵگەری چینەوە 100 هەزار دەمامکی بەخشییە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

ئەمڕۆ جێگری سەرکۆنسۆڵگەری چین سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد و لەبارەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی وڵاتی چینی بڕی  100 هەزار دەمامکی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد.