وەزارەتی تەندروستی ھۆشداری دەداتە خاوەن ئارایشگاكان

ئەوانەی پابەندی رێنماییەكان نەبن مۆڵەتیان لێدەنسێندرێتەوە

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ھۆشداری دەداتە خاوەن ئارایشگاكان ھەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت، مۆڵەتی لێدەستێننەوە و شوێنەكانیان بە یەكجاری دادەخەن.

لە راگەیەندراوێكدا د.محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: "بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاکان لەئێستا داخراوان. هەر خاوەن ئارایشتگایەک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێک سەرپێچی بکات، وەک ناردنی کارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەکەی لێدەسەندرێتەوە و شوێنەکەی بەیەکجاری دادەخرێت".