مووچەی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

مووچەی دوو وه‌زاره‌ت دابەش دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە رۆژی یەکشەممە، مووچەی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە کردووە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکرێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند،  رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت.