حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا
هاوپۆلی قوتابییه‌كی تووشبوو بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكرده‌وه، حاڵه‌ته‌كه، کوڕێکی قوتابی تەمەن (32) ساڵ هاوپۆلی توشبووەکەی پێشووه لەشاری هەولێر بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمارکرا، پێشتر کەڕەنتین کرابوو و لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.