راگەیهندراوی ئهمڕۆی وەزارەتی تەندروستی
ئاماری نوێی تووشبووان و كهرهنتینهكراوان بڵاوكرایهوه
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ چواردهیهمین راگهیهندراوی له بارهی ئاماری تووشبوون و كهرهنتینهكراوانی ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
ژمارە (14)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1-ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3089) هاووڵاتین لە (29) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (923) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2166) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (99) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (3) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (34) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (38) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە.
3- کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (19) حالەتە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئازاری2020