ئه‌مریكا خۆی بۆ ئه‌گه‌رێكی خراپ ئاماده ده‌كات
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بە ملیۆنان كه‌س تووش ببێت
K24 – مینۆسیتا – ئەمەریكا:
دكتۆرێكی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی دزه پێكردووه كه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی داخراو كراوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه 75 -100 ملیۆن كه‌س له ئه‌مەریكا تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19)ببێت كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا.
راپۆرته دزه‌پێكراوه‌كه كه پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دوو سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه وه‌ریگرتووه. باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م ئه‌گه‌ره هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێشبینی دیكه‌ی پسپۆرانی ته‌ندروستی و جه‌خت له ترسناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ترس و دڵەراوكێی هاووڵاتیان كه‌مبكاته‌وه.
دكتۆر برایان پاتریك موناهان، پزیشكی چاره‌سه‌ر له كۆنگرێسی ئه‌مەریكا و دادگای فیدرالی، رۆژی 9ی ئادار، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و به‌ڕێوه‌به‌رانی دیكه‌ی ستافی كۆشكی سپی و هه‌موو گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی گوتووه كه پێویسته خۆتان بۆ خراپترین حاڵه‌ت ئاماده‌بكه‌ن و چۆن ده‌توانن گه‌لی ئه‌مریكی بپارێزن.
به‌ڵام سه‌نته‌ری خۆپاراستن و نه‌خۆشییه قورسه‌كان له ئه‌مەریكا پێیوایه ئه‌سته‌مه پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌و شێوه بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌كراوه‌یی هێڵراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داناوه به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كانی وڵاته‌كه تووشی مه‌ترسی تووشبوون ده‌بن، توێژینه‌وە و راپۆرتێكی مارك لیبیسیتچ، زانای ئه‌پێدیمیالۆژی، له زانكۆی هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، كه وتویه‌تی 60%ی به‌ته‌مه‌نه‌كان له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
كۆرۆنا ڤایرۆس تا رۆژی 10ی ئاداری 2020، نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 379 كه‌سی كوشتووه له جیهاندا و 119 هه‌زار و 108 كه‌سیش تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون. له ئه‌مریكاش 1000 كه‌س تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه بوون و مردنیش 30 كه‌سی تێپه‌ڕاند، نزیكەی 65 هەزار كەسیش لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.