"ئەمەریکا و بەریتانیا تۆڵەی هێرشەکەی سەربازگەی تاجی دەكەنەوە"
ھێرشەكە زیانی گیانی بەدواوەبوو
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و ھاوتا بەریتانییەكەی بەڵێنی تۆڵەی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی دەدەن.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوانیان، هەریەک لە مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و دۆمینیک راپ هاوتا بەریتانییەکەی، جەختیان لەسەر سزادانی بەرپرسانی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا کردەوە.
ئەمەش دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی دێت، کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک و بەڵێندەرێکی ئەمەریکا و سەربازێکی دیکەی بەریتانی.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه "شەوی رابردوو 10 كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی كراون، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری جۆری كیا بۆنگۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه بنكه‌ی هه‌ڵدانی كاتیۆشاكانی له‌سه‌ر به‌سترابوو".