تۆم هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
به ئه‌كته‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هۆلیوود ناسراوه
K24 - مینۆسیتا – ئه‌مه‌ریكا:
تۆم هانكس سینه‌ماكاری ئه‌مریكی و هاوسه‌رەكەی ریتا وێلسن–ی ئه‌كته‌ر، پێكه‌وه تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.
زه واشنگتۆن پۆست، له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كاره‌كانی هانكس-ی سینه‌ماكاره‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ 12ی ئادار تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌شتێكی ئوسترالیا-یان كردووه بۆ وێنه‌گرتنی گرته‌كانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌لڤیس بریسلی، كه رۆڵی كۆلۆنێل تۆم پاركه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆك، ده‌بینێت". نوێنه‌ری كاره‌كانی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی هۆلیوود باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ئایا وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه دواده‌خرێت یان نا.
زه واشنگتۆن پۆست، ده‌ڵێت: "دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 10ی ئادار، وێلسن و خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به ماندووبوون و تایه‌كی كه‌م و له‌رز كردووه و كاتێك پشكنینیان بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتوون كه تووشی په‌تا جیهانییه‌كه بوون".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "ئێستا هه‌ریه‌ك له هانكس و خێزانه‌كه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان له ژێر چاودێریدان و خراونه‌ته كواره‌نتینه‌وه".
ھانكس ساڵی 1995 خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە لە پای باشترین ئەکتەر لە فیلمی کۆمیدی فۆرست گامپ.