بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 25 و دھۆك سلێمانی 23 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات، لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە ھەندێك كاتدا ھەوردە تریشقەی لەگەڵ دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەكان لێزمە باران دەبێت.