20 تووشبوو بە كۆرۆنا لە عێراق چاكبوونەوە
تائێستا 79 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، 20 کەسی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، 20 کەسی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 11 کەس لە بەغدا و چواریش لە کەرکووک.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا 79 کەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.