نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ريكى كرد
چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/3/2020 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له وليه‌م رۆبوك، جێگرى نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و راوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و هێرشى شه‌وى رابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى ئهلتاجى له به‌غدا، دوايين پێشهاته سياسييه‌كان له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردنى كانديدێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى حكوومه‌ت، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و رێگريكرن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى، تاوتوێ كران.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، پرسى سووريا و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌وێ، دۆخى كورد له سووريا و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پشتگيريكردنى ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه.
