وەزیرێکی ئیسپانی تووشی کۆرۆنا بوو
جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش کەرەنتین کرا
K24 - ھەولێر
وەزیری یەکسانیی ئیسپانیا تووشی کۆرۆنا بووه و جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش کەرەنتین کرا.
وەزیری یەکسانیی ئیسپانیا ئەیرین مۆنتێرۆ، تووشی کۆرۆنا بووه و بەهۆیەوه پابلۆ ئیگلیسیاس، جێگیری سەرۆک وەزیرانیش کەرەنتین کراوه.
هەروەها بڕیاره ئەمڕۆ هەموو کابینەی حکوومەتی ئیسپانیا پشکنینیان بۆ بکرێت.
بەپێی دوایین ئامار رێژەی تووشبوون به کۆرۆنا له ئەوروپا ریزبەندییەکەی بەمشێوەیه:
ئیتالیا: 10هەزار و 149 تووشبوو - 631 مردوو
ئیسپانیا: 2067 تووشبوو – 47 مردوو
فەرانسا: 1784 تووشبوو – 33 مردوو
ئەڵمانیا: 1622 تووشبوو – 3 مردوو