پەیامێک لە قائیمقامی سلێمانیەوە
داوایهك له هاووڵاتیان دهكات
K24- سلێمانی:
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی ھاووڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتییەکان.
بهگوێرهی راگهیهندراوكی قائیمقامیهتی سلێمانی، لە قۆناخێکی زۆر ھەستیارداین و داواش لە ھاووڵاتیان دەکات بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەوە و بۆ پاراستنی تەندروستیتان خۆتان بپارێزن لە قەرەباڵغی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵی خەڵک و مەچنە پرسە و شوێنە گشتییەکان.
قائیمقامی سلێمانی داواش دەکات بۆ رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی پابەندی ئەو بڕیار و رێنماییانەبن کە لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتەوە راگەیەندراوه.
H.J