چەند رێنماییەك دەدرێتە شوفێرانی تەكسی و بارھەڵگرەكان

داوا دەكرێت رێنماییەكان جێبەجێ بكەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك بۆ شوفێرانی تەكسی و پاس و بارھەڵگرەكان دەردەكات و داوایان لێدەكات كە رێنماییەكان جێبەجێ بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە و گەیاندن كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، داوا لە شوفێران كراوە، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا رێنماییەكان لەبەرچاو بگرن و رێنماییەكانیش لە چەند خاڵێكدا خراونەتەڕوو.

وەك لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "بەكارھێنانی مادەی پاككەرەوە (تعقیم) بۆ ناو تەكسی و پاس و بارھەڵگر لەلایەن شوفێرانەوە، ھەروەھا بەستنی ماسك و لەدەستكردنی دەستەوانە".