هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت

لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە

K24- هەولێر:

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی  ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، سۆفیا گریگۆری ترەودۆ دوای ئەوەی لە بەریتانیا گەڕایەوە و تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەو خانمە 44 ساڵە ئێستا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کراوە و چاوەڕێی پشکنینەکانی دەکەن.

هەروەها جەستن ترەودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەداش، ئەگەرچی  هیچ نیشانەیەکی نییە، خۆی جیاکردۆتەوە و لە ماڵەوە کارەکانی دەکات.

هەروەها کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کەنەدا بەوهۆیەوە دواخرا.