به وێنه.. دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك چاكبوونه‌وه
نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت
K24- كه‌ركووك:
دلێر شوانی، گوتەبێژی شانەی بەرەنگاربونەوەی قەیرانەکان له كه‌ركووك بۆ کوردستان٢٤ رایگه‌یاند، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه، دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێھشت.
ئێستا لەکۆی 7 تووشبوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرونا بوون، تەنھا یەك حاڵه‌ت لە نەخۆشخانەی تایبەتە به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌و شاره ماوە، ئەویش باری تەندروستی جێگیرە.
پێشتریش چاكبوونه‌وه‌ی 5 تووشبووی دیكه له كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌میان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان.
H.B


