هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
K24 – ههولێر:
سۆفیا گریگۆر ترەودۆ، هاوسەری جەستن ترەودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، دوای ئەوەی لە بەریتانیا گەڕایەوە، پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
شەوی رابردوو نووسینگەی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، خاتوو سۆفیا لە بەریتانیا هاتووەتەوە و کەمێک پلەی گەرمی بەرزە، بۆیە پشکنینی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان خرانەڕوو و تیایدا دەرکەوت ئەو خاتوونەتە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
لە ئێستا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، کەرەنتین کراوە و چاودێریی دەکرێت.