حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
K24 – ههولێر:
حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تووشبووەکە تەمەنی 45 ساڵە و لەدوای پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
ئەو کەسەی تووشبووە، مامۆستای زانکۆ و پزیشکی پسپۆڕی چاوە لە هەولێر.
بەمەش کۆی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 20 حاڵەت بەرزبووەوە.
بەرپرسان داوا دەکەن هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و تا دەکرێت نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان.