بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: سەدان کەس کەرەنتینە نەکراون و تێکەڵی خەڵک بوون
رەوشەکە بەرەو خراپی دەڕوا
K24 – ههولێر:
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سەدان کەس کە بە قاچاخ هاتوونەتەوە، کەرەنتینە نەکراون و تێکەڵی خەڵک بوون.
دەشڵێت، ئەمە دۆخەکەی مەترسیدار کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوک ئێستاش، دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و داوا دەکەین ئەو کەسانەی گومانیان لەسەرە، پەیوەندی بە تیمە تەندروستییەکان بکەن.
نەشیشاردەوە، رێکارەکان تووند دەکرێن، دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن.
راشیگەیاند، فڕۆکەیەک هاتووەتە سلێمانی و گومانلێکراوی تێدابووە، رەنگە داوا لە سەرنشینانی فڕۆکەکە بکەین، پشکنین بکەن. ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە گومانلێکراوان هەیە، دەبێت بخرێنە ژێر چاودێریی.
داواشی کرد، ئەوانەی سەردانی پرسەی مامۆستا ئاینییەکەیان کردووە، سەردانیان بکەن.