لە سلێمانی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران

لە سلێمانی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران

K24 – هه‌ولێر:

لە سلێمانی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران کە یەکێکیان لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.

شەش تووشبووی دیکەش کەسوکاری ئەو هاووڵاتییەن کە بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا. 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حالەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداریی دا لەوەی سەدان کەس بە قاچاخ هاتوونەتەوە و تێکەڵی خەڵک بوون و کەرەنتینە نەکراون. ئاماژەی بە بوونی گومانلێکراوێک کرد کە لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی هاتبووە سلێمانی.

 داواشی لەو کەسانە کرد کە چوونەتە پرسەی ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە بە کۆرۆنا، پەیوەندی بە تیمە پزیشکییەکان بکەن.