وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
وەزیری ناوخۆ ئوستراڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
K24 – ههولێر:
وەزیری ناوخۆ ئوستراڵیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
پیتەر دوتۆن، وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە کە تووشی تا و قورگ ئێشە بووە، بەڵام تەندروستی جێگیرە.
راشیگەیاند، دوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک، پشکنینی کردووە و دەرچووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.