وەزارەتی ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بۆ کۆمەڵ لە مزگەوتێکی هەولێر دەدات

وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە

 

وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شاری ھەولێر لە کۆی 450 مزگەوت تەنھا یەک مزگەوت بەناوی { ٸیسراو میعراج} کە ٸەویش لە دەرەوەی حەرەمی مزگەوتەکە بە بێ ٸامادەبوونی پێشنوێژو وتار خوێن و فەرمانبەرانی مزگەوتەکە خەڵکانێک ھەڵساون بەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکە و نوێژی بە کۆمەڵیان ٸەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتی پەروەردە بەناوی {فەیسەڵ ٸەمین} پێشنووێژی بۆ ٸەنجامداون.

پێشتر یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان و وەقفی سوونی و کەسایەتییە ئانییەکان داوایان لە نوێژخوێنان کردبوو، نوێژی بە کۆمەڵ بۆ ماوەیەکی کاتی رابگرن.