تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی تووشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
تکایە هاوکارمان بن
K24 – سلێمانی:
تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی تووشبوویەکی کۆرۆنای تێدابوو داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاوکارییان بکات.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو ژمارەی سەرنشینەکانی 84 سەرنشینی بەرێزن، فڕۆکەکە فڕۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بوە لە دەوحەووە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی : 10:49 خولەکی بەیانی 12/03/2020 گەشتوەتە شاری سلێمانی.
لە راگەیەندراوێکی تەندروستی سلێمانی هاتووە، تکامان وایە لەسەرنشینە بەرێزەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن ناو ناونیشانی تەواویان بدەنە تیمە پزیشکیەکانمان، خۆمان سەردانیان دەکەین و سامپڵیان لێ وەردەگرین و رێنمای تەندروستی پێویستیان پێشکەش دەکەین تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان رادەگەیەنن. تێبینی: ناو و زانیاری تەواوی سەرنشینان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پارێزراوە، هاوکاریتان مایەی رێزو تەقدیرە.
ئەمڕۆ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا کە لە ئیتاڵیاوە گەڕابووەوە.