هاتووچۆی ناو شار لە هەولێر و سلێمانی راگیرا
هاتووچۆی ناو شارەکانی هەرێم راگیرا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، هاتووچۆی ناوشار لە هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی بە قاچاغ گەڕاونەتەوە، ئەگەر زوو خۆیان رادەست نەکەن، وەکو کەسانێک کە مەبەست نەخۆشییەکە بڵاوبکەنەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

