هەموو پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا راگیران

هەموو پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا وەستان

K24 – هه‌ولێر:

یوفا بڵاویکردەوە، هەموو پاڵەوانێتییە وەرزشییەکانی ئەوروپا بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی کۆرۆنا راگرت بە خولی وڵاتان و چامپیۆنزلیگەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یوفا، بەهۆی پێشهاتەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ژێر رۆشنایی بڕیاری حکومەتە جیاوازەکان، هەموو یارییەکانی هەفتەی داهاتوو دواخران.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەم بڕیارە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ)، گەڕی 16ـی خولە دووەمییەکان، خولی ئەوروپا راگیراون".