وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باس لە گێچەڵکردن بە پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان دەکات

لە راپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی پێکردووە

K24 – هه‌ولێر:

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، باس لە پرسی پێشێلکردنی مافی ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان دەکات.

لە راپۆرتەکە هاتووە، ئەندام پەرلەمانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد، سکاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جووڵانەوەکە کردووە کە هەڕشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردووە ئەگەر جووڵانەوەکە بەجێبهێڵێت.

وەزارەتی دەرەوەی  ئەمەریکا، ئەمە بە پێشێلکردنی مافی ژنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەزانێت و لە راپۆرتەکە لە بەشی هەراسانکردنی ژنان لە رێگای بڵاوکردنەوەی وێنەی ساختە و رووت و ناوزڕاندن جێی کردووەتەوە.

ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راپۆرتی خۆی لەبارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاودەکاتەوە، لە راپۆرتی ساڵی 2019 باس لە هەڕەشەکردن و هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد دەکات.