فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی پاسداران به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
13 كه‌سایه‌تی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌مید ناسر شه‌عبانی به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه له شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا به‌شداری كردووه و پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی باره‌گای تۆڵه‌ی خودایی بووه، كه تایبه‌ت بووه به ئۆپراسیۆنه‌كان له تارانی پایته‌ختدا.
تا ئێستا پێنج فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها 13 كه‌سایه‌تی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11ی دیكه تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه.