له ئیتاڵیا ته‌نیا ئه‌مڕۆ 250 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ 250 هاووڵاتی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن له ئیتاڵیا به هۆی كۆرۆناوه گه‌یشته 1266 كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 17 هه‌زار و 660 كه‌س. و له 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هه‌زار و 547 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.