تره‌مپ باری نائاسایی راگه‌یاند
بۆ رێگرتن له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی باری نائاسایی له ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند.
ئامانج له راگه‌یاندنی باری نائاسایی رێگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا.
ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری چاودێری و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 678 كه‌س و ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشتووه‌ته 41 كه‌س.
49 كه‌س له تووشبووه‌كان له‌و كه‌سانه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له شاری وهانی چین گواستبوونییه‌وه.