راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 16

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (16)ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئازار/ مارسی 2020)ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار كراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ژمارە (16)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3219) هاووڵاتین لە (30) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (842) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2377) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام.

2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (251) پشکنین ئەنجامدرا کە (184) لە شاری هەولێر و (67) لە شاری سلێمانی و (0) دهۆك، لەنێویاندا (9) پشکنین پۆزەتیڤ بووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 کە (1) لە شاری هەولێر و (8) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن (48) ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە کە پێشتر لە وڵاتی ئێران بووە و کەرەنتین کرابوو.

3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (28) تووشبووە،  لەناویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

جارێکی تر جەخت دەکەینەوە و تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و  نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

13ی ئازاری2020