به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌یاننامه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئازار/ مارسی 2020) به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (17)ی راگه‌یاند و تێیدا هاتووه‌: له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به‌ ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه‌:

"ئه‌و هاووڵاتی عێراقی و بیانیانه‌ی كه‌ پێش (30) رۆژ له‌ گه‌یشتنیان بۆ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كردبێت ده‌برێن بۆ كه‌ره‌نتین تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردووه‌".

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كرێت.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان به‌ مه‌رجێك له‌ كاتی هاتن و چوونیان باجی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه‌ كاری لێ ده‌كه‌ن پێیان بێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نایانگرێته‌وه‌.