پەیامێکی بەپەلە لە قائیمقامی سلێمانیەوە

تكایه‌ تكایه‌ تكایه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاووڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر ھەستیاری دۆخەکە و مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و بەم ھەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن.

قائیمقامی سلێمانی گوتیشی: ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەکەین پابەندی ئەو رێکار و بڕیارانەبن کە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن.

هه‌روه‌ها وتی: تکاتان لێدەکەین لە ھەستیاری رەوشەکە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێک رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەکن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەکانتان و تا دەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: داواتان لێدەکەین متمانەتان بە دامەزراوەکانی حکومەت ھەبێت دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەکان بن و دووبارەی دەکەینەوە لە ماڵەکانتان بمێننەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی