وەزیری كشتوكاڵ: عەلوەكان داناخرێن
لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ
K24 - هەولێر:
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرزنەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەكان داناخرێن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، دوای هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وەزیری ناوخۆ ، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە بڕیاردرا عەلوەكان كە عەلوەكان دانەخرێن.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانەوەن بۆ ناو هەرێمی كوردستانەوە دێن بارەكانیان لە عەلوەكان دادەگرن.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ دانراوە، سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان.