بەھۆی با و بارانی بەھێز لە میسر 20 كەس گیانیان لەدەستدا
هاوکات 13 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە میسر تۆمارکراون
K24 - ھەولێر
شەپۆلێكی با و باران و خۆڵبارین میسری گرتەوە و بەو ھۆیەوە 20 کەس لە میسر گیانیان لەدەستدا.
مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەهۆی بای بەهێز و بارانی بە خوڕ و خۆڵبارینەوە، 20 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، 13 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە میسر تۆمارکراون و کۆی ژمارەی توشبووانیش لەو وڵاتە لە 100 کەس نزیکبووەتەوە.