کونسوڵی ئەمەریکا داوایەک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات
حکومەتی هەرێم دەرهاویشتەکان دەزانێت
K24- هەولێر:
ستیڤن فاگین، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بن و رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بە گرنگ و پێویست وەسف دەکات.
ستیڤن فاگین نووسیویەتی، تکایە ئەو دوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییە دانراوە جێبەجێی بکەن چونکە تاکە رێگای رێگریکردنە لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسانی کوردستان ئەو رێکارە تووندانە دەگرنە بەر چونکە دەزانن دەرهاویشتە خراپەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە چییە.
دەشڵێت، بێگومان ئەمەریکییەکان و ئەوانی دیکەش دەتوانن هەمان شت بکەن، ئێمە تەنها باس جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەکەین لە چەند هەفتەیەک ئەگەر وەک خۆی رێنماییەکان جێبەجێ بکەین، نەک مانگ و ساڵ.