هاتووچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی نوێی راگەیاند

دوو رێنمایی نوێ لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیوەست بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ چەند بڕیارێکیدا:

1- هەر ئۆتۆمبێلێک بەدەر لەڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی جوڵەی پێ بکرێت (غەرامە) دەکرێت و دۆسیەی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەکرێتەوەو لەباری دووبارە کردنەوەدا ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەگیرێت (حجز دەکرێت).

2 - پێویستە هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی ڕێگاپێدانی فەرمیان بۆ کراوە پابەندی خێرایی دیاریکراوی لێخورین بن، بە پێچەوانەوە بەپێی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ سزا دەدرێن.

ئەم بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە جێ بەجێ دەکرێت.

H.J