ئاماری نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران راگەیەندرا
نزیكەی 13 ھەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی نوێترین ئامار، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران لە 13 ھەزار نزیكبووەتەوە و زیاتر لە 600 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 365 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 97 كەسیش مردوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند، تائێستا 12 ھەزار و 729 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 611 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.