لیرەی توركی زیاتر دابەزی

نزمترین ئاستی 10 مانگی رابردووی تۆماركرد

K24 - ھەولێر

كۆرۆنا دەبێتە ھۆكار، كە لیرەی توركی نزمتری ئاستی 10 مانگی رابردووی تۆماربكات.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا و ھەر لەگەڵ راگەیاندنی حاڵەتی تووشبووان بە ڤایرسی كۆرۆناوە لەلایەن حكومەتی توركیاوە،   گورزێكی بەھێز بەر لیرەی توركی كەوت، بەجۆرێك بە بەراورد بە مامەڵەكانی پێشووتری نزمترین ئاستی 10 مانگی رابردووی تۆماركرد و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە زیاتر لە 6 لیرە و 26 قوروش.

لای خۆیانەوە شارەزایان ئەم دۆخەیان بە كارەسات لەسە رئابووی توركیا وەسفكرد و ھۆشداریان دا، كە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەیران لە وڵاتەكە قووڵتر دەكاتەوە.