وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوده‌كاته‌وه
دابه‌شكردنی مووچه بۆ رۆژانی دواتر دواده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناتوانرێت كار به‌و خشته‌یه بكرێت كه پێشتر بۆ دابه‌شكردنی مووچه دانرابوو، به‌ڵكو دواده‌خرێت بۆ رۆژانی دواتر.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بابەت: دابەشکردنی موچە بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا. بەھیوای تەندروستی ھەموو لایەک.
احمد عبدالرحمن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری"