سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تێبینی له‌سه‌ر كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان هه‌یه
"كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان و لێدوانی به‌رپرسان له‌م دۆخه‌دا مه‌ترسیدارن"
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان و لێدوانی به‌رپرسان له‌م دۆخه‌دا راگه‌یاند، كه رۆژانه چه‌ندین جار له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه توندكراون، به‌ڵام كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان و لێدوانی به‌رپرسان كه رۆژانه له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه به‌ڕێوه ده‌برێن، شوێنێكن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان رۆژنامه‌نووس و قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌وان هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ندیكای ناوبراو داوا له به‌رپرسان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات، بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان چه‌ند ریگایه‌ك بگرنه‌به‌ر، ئه‌وانیش:
1- ده‌كرێت كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین بێت و لینكه‌كه‌ی به بێ جیاوازی به هه‌موو رۆژنامه‌ونووسێك بدرێت، یاخۆد هه‌ر رێگایه‌كی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان نه‌مێنێت.
2- ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسیان زۆره بۆ تووشبوون به كۆرۆنا، چ له ناوخۆ یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رۆژنامه‌نووسانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن.
3- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌مترین ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسان ره‌وانه‌ی شوێنی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان بكات و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزیش بۆیان دابین بكات.
4- كه‌مكردنه‌وه‌ی لێدوان و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان، ته‌نیا له كاتی پێویستدا نه‌بێت.
H.B
.jpg)