تیمێکی پزیشکی چارەسەری کۆرۆنایان دۆزییهوه
دهرمانهكه رێگه له ههوكردنی سییهكان دهگرێت
K24 - ئیتالیا:
پرۆفیسۆر پاولۆ ئاسچیێرتۆ، لە پەیمانگای پاسکالێ لە ناپۆلی باشووری ئیتالیا، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیتالیا (ئانسا)ی رایگەیاند، تیمی پزیشکی پەیمانگەکەیان، گەیشتوونەتە دۆزینەوەی چارەسەریەك بۆ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بارودۆخی تەندروستیان جێگیر نییە.
پرۆفیسۆر پاولۆ ئاسچیێرتۆ رایگەیاند، ئەو چارەسەرییە یان دەرمانەی دۆزیویانەتەوە (Tocilizumab)، دژە هەوکردنی سیەکانی کۆڤید-١٩یە، لە شاری ناپۆلی لەسەر دوو نەخۆش تاقیکراوەتەوە و چاکبوونەتەوە، دوای پێدانی چارەسەرییەکە بە ماوەی ٢٤ کاتژمێر راستەوخۆ کاریگەری هەبووە و تەندروستی هەردوو نەخۆشەکە بەرەو باشتر چووە.
ئەو گروپە پزیشکەی ئەو چارەسەرەیان دۆزیوەتەوە، ئێستا جگە لە نەخۆشخانەی پاسکالێ لە ناپۆلی، لە نەخۆشخانەکانی بێرگەمۆ، میلانۆ و فانۆ کە زۆرترین تووشبوو بەڤایرۆسی کرۆنایان تێدا تۆمارکراوە، بەکاردەهێندرێت.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەو چارەسەرییەش، هەندێك لە سێناتۆرانی سێناتی ئیتاڵی پشتگیری و دەستخۆشی خۆیان بەو تیمە پزیشکییە راگەیاند، کە بەو دەستپێشخەری و داهێنانە، زیاتر نزیکمان دەخاتەوە لە رێگری تەشەنەی زیاتر و کۆتاییهێنان بەم ڤایرۆسە نوێیە.
H.B
