سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان بۆ هاووڵاتیان: ئه‌م ده‌رمانانه‌ به‌كارمه‌هێنن

"ده‌رمانه‌كان مه‌ترسیدارن"

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان به‌ هاووڵاتیان ده‌دات و ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌ مه‌ترسیدار ناو ده‌بات، كه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیان وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاریانده‌هێنن و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م ده‌رمانانه‌ نه‌ك سوودی نییه‌، بگره‌ دۆخی ته‌ندروستی مرۆڤ خه‌راپتریش ده‌كات.

پەیامی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ژمارە (٦):

هاوڵاتیانی خۆشەویست:

سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ۱۹) بە پێچەوانەوە گەر بە بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت. بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.

بۆیە داوا دەکەین، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراینەوە، کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.

با هەموومان، پشتیوانی یەك بین و بەشێوەیەکی زانستی خۆپارێز بین و دژی ئەم پەتایە بجەنگین.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان

H.B