كۆرۆنا له رووسیا ته‌شه‌نه ده‌كات
دوو شاری دیكه‌شی گرته‌وه
K24- مۆسكۆ:
فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە روسیا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بلاوکردەوە و تۆماركردنی 14 حاله‌تی نوێی توشبوون به‌و ڤایرۆسه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ، ئەمڕۆ 14 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری رووسیا تۆماركران، هه‌ر ئه‌مڕۆش بۆ یەکەم جار له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی کێمیرۆڤ و پێرم 2 حاڵەتی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمارکران، به‌مه‌ش کۆی گشتی تووشبووان لە 45 حاڵه‌ته‌وه بۆ 59 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
وەك خۆپاراستن لە تەشەنەسەندنی توشبوون بە ڤایرۆسەکە، ئەمڕۆ پارێزگاری مۆسکۆ بریاریدا، کە لە 16-3-2020 دەوامی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی مۆسکۆ رادەگیرێن.
پێشتر وەزارەتی تەندرووستی روسیا رایگەیاند: 3 کەس دوای وەرگرتنی چارەسەری نێردراونەتەوە ماڵەوە.
H.B