راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە
دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
K24- سلێمانی:
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و دڵنیاییشیان پێ ده‌دات، كه چاودێری به‌سه‌ر بازاڕه‌وه ده‌كه‌ن و رێگه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كان ناده‌ن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی:
سەرەتا سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان ھەیە بۆ پابەندبوونی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی بە بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ، دوای سەرکەوتنی ئەو پلانە ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین، بۆ کارئاسانی دەستکەوتنی پێداویستیەکانی رۆژانە بڕیار درا لەژێر چاودێری مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان، مارکێت، دووکان، نانەواو و سەمونخانەکانی نێو گەڕەکەکانی سلێمانی کراوەبن و رێگە بەکارکردنیان بدرێت، بەو مەرجەی بەتەواوی پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستیەکان بن.
قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنایایی دەداتە ھاوڵاتیان، بەوردی چاودێری نرخی کاڵاو شتومەک دەکرێت و رێگە بەھیچ کەسێك نادرێت نرخ لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکات، لەم رووەشەوە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری تەواوی ھەموو شوێنەکان دەکات و ھەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییەکان و زیادکردنی نرخ رووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەبێتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی سوپاسی پابەند بوونی خەڵك بە بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ دەکات و داوایان لێ دەکات، بۆ سەلامەتی تەندروستیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
H.B